قورئانی پیرۆز Quran 3.0 Apk

قورئانی پیرۆز Quran 3.0 icon
Requires: Android 4.0 and up
Curent version: 3.0
Updated: 18.05.2020
Price: Free
Size: 6.58 Mb
Download: 87

Rate saved, Thank!

5 (1 votes)

Description of قورئانی پیرۆز Quran

بەرنامەی (قورئانی پیرۆز) وەشانی یەکەم تایبەتە بەو مۆبایلانەی کە بە سەیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن ، ئەم بەرنامەیە پێك هاتووە لە هەموو قورئانی پیرۆز کە پەڕەکانی ئەم بەرنامەیە وەکو پەڕەکانی قورئانی پیرۆزە، ئەم بەرنامەیە هەموو کارئاسانییەکی تێدا کراوە و تایبەتمەندی زۆری لەخۆی گرتووە و چەندین تەفسیری تێدایە بە زمانە جیاوازەکانی دونیا و لەناویشیاندا تەفسیری کوردی ئاسانی تێدایە و وە چەندین خەتمی تێدایە بە دەنگی قورئانخوێنانی دەنگ خۆشی جیهان ، ئەم بەرنامەیە سەرەتا چەند برایەکی عەرەب دروستیان کردووە و بڵاویان کردۆتەوە و تاکو ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دایانبەزاندووە وە دواتر پرۆژەکەیان بڵاو کردەوە منیش ویستم بیکەم بە بەرنامەیەکی کوردی بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان سوود لەم بەرنامە قورئانە جیهانییە وەربگرن بە زمانی شیرینی کوردی .

هەندێک لە کار و تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە:
١ـ کۆپی کردنی ئایەت و تەفسیر.
٢ـ نوسینی تێبینی لەسەر ئایەت.
٣ـ باشترین گەڕانی هەیە بەدوای ووشە و ڕستەدا.
٤ـ خەتمی دەنگی چەندین قورئان خوێنی دەنگ خۆشی تێدایە.
٥ـ تەفسیری کوردی ئاسان و چەندین تەفسیری عەرەبی و زمانە جیاوازەکانی دونیای تێدایە.
٦ـ لاپەڕە و ژمارەی لاپەڕەکان وەکو پەڕەکانی قورئانی پیرۆز وایە لەسەر کتێب.
٧ـ پشتی لاپەڕەکانی ئەم بەرنامەیە دەتوانیت بیکەیت بە ڕەنگی سپی یان زەردێکی کاڵ یان ڕەش.
٨ـ ئەگەر بتەوێت پەڕەیەک بە دەنگی قارئێک گوێی لێ بگریت یەکسەر ئەو سەوتانەت بۆ غەزن دەکات و جارێکی تر پێویست بە ئەنتەرنێت ناکات بۆ ئەو سەوتانەی ئەو قاریئە.
٩ـ لیستی نیشانەکراوەکانی هەیە کە دەتوانیت ئایەت یان پەڕەیەکی قورئان پاشەکەوت بکەیت بەڵکو دواتر لەو شوێنەوە دەستپێ بکەیتەوە.
١٠ـ پاراستنی فایل و وێنە و سەوتەکانی بەرنامە لە ناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android) کە دەتوانیت دوای فۆڕمات دیسانەوە ئەو فۆڵدەرە لەشوێنی خۆی دابنێیت ئەوکات هەموو تەفسیر و دەنگی قورئان خوێنان کار دەکات و پێویست بە دابەزاندنەوە ناکاتەوە.

هەندێک زانیاری و ڕونکردنەوە:
١ـ سەرەتا کە بەرنامەکە دادەبەزێنیت و پاشان کە دەتەوێت بەرنامەکە بکەیتەوە پەڕەیەك دەکرێتەوە و نوسراوە (داگرتنی فایلە پێویستەکان) وە نوسراوە تکایە بۆ کارکردنی بەرنامە فایلە پێویستەکانی بەرنامە دابەزێنە تۆش لە خوارەوە (بەڵێ) هەڵبژێرە ، ئەگەر نەخێرت هەڵبژارد ئەوە یەکسەر لە بەرنامەکە دەربچۆ و دووبارە بەرنامەکە بکەوە بۆ ئەوەی فایلە پێویستەکانی بەرنامەکە دابەزێنیت.
٢ـ ئەگەر مۆبایلەکەت زمانی مۆبایلەکەت ئینگلیزی یان عەرەبی بێت ئەوە بەرنامەکە بە کوردی پیشان دەدات بەڵام ئەگەر مۆبایلەکەت جگە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەسەر بوو ئەوکات بچۆ ڕێکستنی بەرنامەکە و زمانی کوردی هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ببێت بە کوردی.
٣ـ ئەم بەرنامەیە خەتمی زۆر لە قورئان خوێنانی دەنگ خۆشی تێدایە ، ئەگەر بتەوێت خەتمی یەکێک لەو قورئان خوێنانە دابەزێنیت ئەوە دەتوانیت بچیت لە ڕێکخستنی بەرنامە لەوێ دایبەزێنیت کە داتبەزاند ئیتر بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات ، وە لە ڕێکخستنەوە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە ئایە دەتەوێت سەوتەکان سورەت سورەت دایبەزێنێت یان لاپەڕە لاپەڕە ، وە دەتوانیت لەسەر لاپەڕیەکی قورئانی بەرنامەکە پەنجەیەک داگرە لەسەر شاشەکە پاشان لە خوارەوە قورئان خوێنەکانت پیشان دەدات تۆش دەتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت و پاشان کارکردنی دەنگ هەڵبژێرە یەکەسەر دەست دەکات بە دابەزاندنی ئایەتەکانی ئەو پەڕەیە یان ئەو سورەتە هەر کە دەستی کرد بە خوێندنەوەی ئایەتەکان ئەوە ئەو فایلە دەنگانە لەناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android/audio) دا دەنێت و بۆ جارێکی تر پێویست بە داگرتنی ئەو دەنگانە ناکات بە دەنگی ئەو قورئان خوێنە، لەکاتی گوێگرتن لە قورئان بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت خۆێندنەوەکە ببەیتە پێشەوە یان پاشەوە وە دەتوانیت یەک ئایەت چەندین جار بۆتی دوبارە بکاتەوە.
٤ـ دەبێت بچیتە ناو تەفسیرەکان و تەفسیری کوردی ئاسان هەڵبژێریت و دایبەزێنیت.
٥ـ ئەو داتا و فایل و سەوت و وێنانەی ئەم بەرنامەیە کە لەناو مۆبایلەکەتدا لەم فۆڵدەرەیەدایە (quran_android) دەتوانیت ئەم فۆڵدەرە لای خۆت بیپارێزە ، ئەگەر بەرنامەکەت سڕییەوە یان مۆبایلەکەت فۆڕمات کرد دواتر ئەم فۆڵدەرە بهێنەوە لە شوێنی خۆی دایبنێ و بەرنامەکە دابەزێنە ئەوکاتە هیچ پێویست بە دابەزاندنی داتای بەرنامە و سەوتی قاریئەکان و تەفسیرەکان ناکات و هەمووی وەکو پێشوو کار دەکات.
٦ـ ئەگەر زاکیرەی مۆبایلەکەت جێگەی کەمی تێدا ماوە ئەوە دەتوانیت لە ڕێکخستنی بەرنامە کۆتا دانە هەڵبژێرە و پاشان داتاکان لەوێوە بگوازەوە بۆ سەر میمۆری مۆبایلەکەت.

تکایە لەکاتی دابەزاندن یان دوای دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە لە خوارەوە پێنج ئەستێرە هەیە ئەو پێنج ئەستێرەیە پڕ بکەنەوە و شتێك بنووسن.

Read more...

Images

Share this App

Also from hiwaselah

ماڵپەڕی فەرموودە 2.0 Apk

ماڵپەڕی فەرموودە

Category: Books & Reference
Free
Download Apk
ماڵپەڕی بەهەشت 2.0 Apk

ماڵپەڕی بەهەشت

Category: Books & Reference
Free
Download Apk
چركەكانی تەمەن Chrkai Taman 3.0 Apk

چركەكانی تەمەن Chrkai Taman

Category: Books & Reference
Free
Download Apk

Similar apps

Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز 2.6 Apk

Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز

Books & Reference
Kreenex
14.28 Mb
Download Apk
Quran Mp3 - قورئانی پیرۆز 1.1.1 Apk

Quran Mp3 - قورئانی پیرۆز

Music & Audio
Rivan Abdulla
13.2 Mb
Download Apk
قورئانى پیرۆز Quran Kurdish 1.5 Apk

قورئانى پیرۆز Quran Kurdish

Education
Haje Karwan
89.61 Mb
Download Apk
قورئانى پیرۆز Quran Kurdish 1.5 Apk

قورئانى پیرۆز Quran Kurdish

Education
Haje Karwan
89.61 Mb
Download Apk
قورئانی پیرۆز 3.2 Apk

قورئانی پیرۆز

Books & Reference
Qurani Piroz
74.16 Mb
Download Apk
Al Quran Kareem Telugu 1.0 Apk

Al Quran Kareem Telugu

Books & Reference
Brio Technologies Private Limited
4.22 Mb
Download Apk
Quran karim mp3 2.2.6 Apk

Quran karim mp3

Music & Audio
Andro 2014
2.22 Mb
Download Apk
Quran for Android 3.0.7 Apk

Quran for Android

Books & Reference
quran.com
6.89 Mb
Download Apk
Muslim Pro: Quran Athan Azan 12.4.1 Apk

Muslim Pro: Quran Athan Azan

Lifestyle
Bitsmedia Pte Ltd
27.22 Mb
Download Apk
About Privacy Policy Feedback Report a policy violation