Sulaimani Traffic - ترافیک 2.3.0 Apk
Rate saved, Thank!
5 (1 votes)
Description of Sulaimani Traffic - ترافیک
ئەم بەرنامەیە ٦٠٠ پرسیاری تیۆری هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، کە هاوڵاتیان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن لەو پرسیارانەدا بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت پرسیارەکان ببینیت، لەگەڵ چەندین زانیاری و هێمای هاتووچۆ، هەروەها بەرنامەکە بە ٣ ڕەنگ و دۆخی تاریکەوە بەردەستە تاوەکو بەکارهێنەر بێزار نەبێت لە خوێندنەوەی پرسیارەکان. * ٦٠٠ پرسیاری تیۆری + وەڵامەکانی بە شێوازێكی نوێوە. * بوونی دەنگ بۆ خوێندنەوەی پرسیارەکان. * بوونی بەشەکانی تاقیکردنەوە، سەرپێچی، ڕێنمایی. * بوونی سێ ڕووکار + دۆخی تاریك. * بوونی ڕێکخستن بۆ گونجاندنی زیاتر بەرنامەکە لەگەڵ بەکارهێنەردا. * بوونی هێماکانی هاتووچۆ و زانیاری تری تایبەت بە هاتووچۆ. - پرسیارەکان: تیایدا سەرجەم پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی تیۆری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە خۆدەگرێت و هەر پرسیارێکت بوێت دەتوانیت زیادی بکەیت بۆ لیستی دڵخواز. - تاقیکردنەوە: لەم بەشەدا دەتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بکەیت و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەیت لە ٤٠٠ پرسیارەکەدا. - هێماکان: چەندین هێمای هاتووچۆی تێدایە کە پێویستە شۆفێر واتاکانی بیزانێت. - ڕێنمایی: لەم بەشەدا چەندین زانیاری خراوەتەڕوو سەبارەت بە شۆفێری و ئوتومبێل لەگەڵ زانیاری لەسەر مامەڵە و ڕسوماتەکانی هاتووچۆ. - سەرپێچی: لەم بەشەشدا دەتوانیت کات و شوێن و بڕی سەرپێچیەکانی ئوتومبێلەکەت بدۆزیتەوە. - دڵخوازەکان: لەم بەشەدا سەرجەم ئەو پرسیارانە پیشان دەدات کە زیادت کردون بۆ لیستی دڵخوازەکان و دەتوانیت گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ ئاسان دۆزینەوە. - ڕێکخستن: لە ڕێکخستن دەتوانیت دەستکاری بەرنامەکە بکەیت و ئەو شێوازە دیاری بکەیت کە دەتەوێت. لە ڕێکخستن ئەم گۆڕانکاریانە ئەنجام بدەیت: • پیشاندانی وەڵامی ڕاستی پرسیارەکان بەشێوەیەکی خۆکارانە. • گۆڕینی شێوازی پیشاندانی وەڵامی پرسیارەکان. • دۆخی تاریك Dark Mode. • گۆڕینی ڕووکاری بەرنامەکە. • گۆڕینی فۆنتی سەرجەم نووسینەکانی بەرنامەکە. • گۆڕینی قەبارەی سەرجەم نووسینەکان. زانیاری زیاتر http://www.rivdev.net/p/sulaimani-traffic.html