Kurdistan Dictionary 3.0 Apk
Rate saved, Thank!
4.8 (1 votes)
Description of Kurdistan Dictionary
فەرهەنگی کوردستان فەرهەنگێکی کوردی بۆ ئینگلیزی وە ئینگلیزی بۆ کوردیە. ئەم فەرهەنگە نزیکەی 60,000 هەزار وشە لەخۆ دەگرێت و تەواوی بەکارهێناری وشەکانیش بەخۆڕاییە.
تایبەتمەندە باشەکانی ئەم فەرهەنگە:
* %100 بەخۆڕاییە.
* خۆت دەتوانی وشەی بۆ زیادبکەی. هەروەها دەتوانی مانای وشەکان زیاد و کەم و گۆرانکاریان تێدا بکەیت و لەبەرگیراوەیەکیشی بۆ ئێمە دێت.
* ئەو وشانەی بۆ ئێمە دێن، دوای پێداچوونەوە، ئێمە دووبارە بۆ بەکارهێنەرەرانی دەنێرینەوە و ناوی تۆشی لەگەڵ بڵاودەکەینەوە.
* شێوازی خوێندنەوەی وشەکانی تێدایە بە رێنوسی کوردی و ئینگلیزی وە بە دەنگیش.
* بۆ زۆربەی وشەکان، نمونە لە رستەدا نیشاندراوە.
* کاتێک وشەیەک دەدۆزیەوە هاوواتاکانیشی دەتوانیت ببینی.
* دەتوانیت ئەو وشانەی بە دڵتن بیخەیتە لیستی دڵخوازەکان.
* گەر شارەزاییەکی باشت لە ئینگلیزیدا هەبێت دەتوانی داوای زانیاری ئەدمین بکەیت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بۆ هەموو بەکارهێنەران وشە زیاد و کەم بکەیت.
* کاتێک کە دەستدەکەی بە نوسین، ئەگەر وشەی ئینگلیزی بنوسی ئەوا مانای کوردیەکەت پێدەدات، وە ئەگەر کوردیش بنوسی ئینگلیزت پێدەدات. بەمەش فەرهەنگێکی دوو زمانە گۆڕکەیە.
لاپەڕەکانی ئەم فەرهەنگە:
* گەڕان لە وشەکان بە کوردی یان ئینگلیزی
* زیادکردن و گۆڕانکاری لە وشەکاندا
* بەشی وشە دڵخوازەکان
* یارمەتی و پەیوەندی
پەرەپێدەر و دیزاین: رێباز
لە پرۆژەکانی: تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی
http://kitn.net
Share this App
Install & Download
Also from Ribaz
Similar apps
Korean English Dictionary & Translator 영한사전 / 한영사전
Turkish English Dictionary İngilizce Türkçe Sözlük
Japanese English Dictionary & Translator 英和辞典・和英辞典