بەهەشتی نەبڕاوە 1.2 Apk

بەهەشتی نەبڕاوە 1.2 icon
Requires: Android 4.1 and up
Curent version: 1.2
Updated: 20.03.2019
Price: Free
Size: 4.29 Mb
Download: 55

Rate saved, Thank!

5 (1 votes)

Description of بەهەشتی نەبڕاوە

پێشەکی

سوپاس و ستایشێکی شایستەو بێ پایان بۆ خوای گەورە داوای کۆمەکی و لێخۆشبوون هەر لەو دەکەین ، خۆمان بەو خوایە لە هەموو خوتخوتە بەدو خراپەکانی دڵ و دەرونمان دەپارێزین ، هەر بەو خۆمان لە هەموو کار و کردەوەو خووڕەوشتە بە دەکانمان دەپارێزین ، هەر کەسێك خوا هیدایەت و ڕێنمایی بکا هەرگیز گومڕانابێ ، ئەگەر یەکێکیش خوا گومڕای بکا ئەوا بە کەس هیدایەت و ڕێنما نابێ ، گەواهی دەدەم کە هیچ خوایەك نییە جگە لە ( اللە ) نەبێ کەتاکە خواو پەروەردگاری بوونەوەرو جیهانیانە ، ئەو خوایەی تاك و تەنیایە و هیچ هاوتاو هاوبەشێکی نییە لە پەرستش و لەبەڕێوەبردندا ، موحەممەد ، ( صلى الله عليه وسلم ) بەندەو پەیامبەری خوای گەورە و میهرەبانە .
برای موسڵمان : یاخوا خوای گەورە من و تۆش بۆ ناسین و پەرستن و گوێڕایەلی خۆی سەرکەوتوومان بکا ، بێگومان بەهەشت لە دوا ڕۆژ دا تاکە ماڵی موسڵمانان و جێی بڕوادارانە ، بەهەشت شوێنی حەسانەوەی ئەو کەسانەیە کە خوای گەورە ئەو پەڕی چاکەو خێرو خۆشی و بەخششی خۆی بەسەردا باراندون ، وەك : پێغەمبەران ( علیهم السلام ) و پیاو چاکان و ڕاستگۆیان و شەهیدانی ئیسلام ، باخچەکانی چەندان جۆگەو ڕووباریان بەژێردا دەڕوا خانووەکان هەر خشتێکی لە زێڕەو یەکێکی لە زیوە و ، قوڕەکەی میسکێکی بۆ نخۆشە ، چەو و بەردەکانی لە مرواری و گەوهەر و یاقووت و مەرجانە ، خاك و خۆڵەکەی لەزەعفەرانە ، چاردو خیوەتەکانی لەدوڕو گەوهەرن و ژێرەوەیان خۆش و بۆشە بۆ ڕابواردن و لەززەت لێ وەرگرتن . سوێند بەخوا ئا ئەو بەهەشتە جێ و ماڵێکە ، ڕوناکییەکەی هەمیشە دەدرەوشێتەوە و دەلەرێتەوە ، ڕێحانەکانی دەهەژێنەوە ، جۆگەو ڕووبارەکانی هەڵدەقوڵێن ، جۆرەها خواردن و خۆراك و میوەجات و سەوزەوات و ئافرەتی زۆر چاك و جوانی لێیە . لەو بەهەشتەدا ئەو خوا پەرستانەی لێن کە خوای گەورە زۆر نازو نیعمەت و چاکەو بەخششی خۆی بەسەردا باراندوون ، بە جۆرێ تیایدا دەخۆن و دەخۆنەوە ، پیسایی و میز ناکەن ، چڵم و بەڵغەم فڕێ نادەن ، بەڵکو تەنها میسك دەڕێژی ، بەندەو خوا پەرستی وای لێیە خوا هێندە نازو نیعمەتی خۆی بەسەردا باراندون ، بە جۆرێ پێدەکەنن بەڵام ناگریێن ، هەمیشە نیشتەجێن ، هەرگیز کۆچ ناکەن و دەرناکرێن ، لەوێ دەژن و ژیان بەسەر دەبەن ، هەرگیز نامرن و لەناو ناچن ، لە نێو ئەو بەهەشتەدا چەندان دەم و چاوی قەشەنگ وڕو خۆشی جوان و بەپێکەنینی ڕۆشنای لێن . لەو بەهەشتەدا چەندان کەسی جوان و ڕۆشەنی لێیە ، چەندان حۆری لێیە ، خۆشی و شادی و کامەرانی تیادا هەمیشە و بەردەوامە ، هەموو تیادا ، ڕوو خۆش و ڕووگەش و دەم بە پێکەنینە ، لەم بەهەشتەدا پەردە بۆ بڕاداران لادەدرێ و لەوێ بۆ خۆیان سەیری ڕووی پەروەردگار دەکەن . ئەی بەندەی خوا بەتەئکید بزانە شتی وا لەو بەهەشتەدا هەیە ، تا ئێستا هیچ چاوێك نەیبینیوە ، هیچ گوێیەك نەیبیستوە ، تا ئێستا هەرگیز ئەوە بەسەر دڵ و دەروون و ئەندێشەی هیچ ئادەمیزادێك دانە هاتووە . بێگومان خێرو چاکە و ڕۆشناو ڕێنمایی ( محمدی کوڕی عبداللە ) سەڵات و سەلام و دوودی خوای گەورەی لەسەر بێ بەهۆی نیگاو سروش کە لەلایەن خوای گەورەوە پێ گەییوە ، مزگێنی بە هەموو ئەو شتە خۆشانە داوە کەباسکران ، دیارە ئەوەش مزگێنییە لەسەر زمانی باشترین pمرۆڤ بە ئێمەدراوە ، بۆیە پێویستە بڕوای پێ بکەین و خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە خۆشە و بۆ ئەم نازو نیعمەتە خواییانە ئامادە بکەین . زانا و خاوەن زانستە کۆنەکان و تازەکان هەر لەدێر زەمانەوە تا ئێستا چەندان دانراوو پەیامی جیاجیان لەبارەی باس و خواس و پێناسەی بەهەشت و نازو نیعمەتەکان و خەڵکەکەی نووسیوە . پێم خۆش بوو تاڕادەیەك لەو بارەیەوە لەسەر پەیڕەوو ڕێبازی ئەوان بڕۆم ، تێکەڵ بەشێوەو شێوازی ئەوان ببم ، بە کورتی ئەوەی کە ئەوان نوسیویانە ، لەو بارەیەوە ڕێکیان خستووە ، باسی هەندێ لە شتەکانی بەهەشت بکەم کە کەس لێی بێ ئاتاج و پێویست نییە ، بەڵکو خوای گەورە بەهۆی ئەوە بەکاروانی برا چاکەکانی ڕابردوومان بگەێنی ، بەو دەستە و پۆلەی کە زۆر پەشیمان و چاك و پاك بوون ، بێگومان خوای گەورەش بە هەموو شتێکی دونیا و دوا ڕۆژ بیسەرو زانا و ئاگادارە ، هەمیشە وەڵامی داواکاران دەداتەوە ، ئیتر باشترین سەڵات و سەلام و دروود لەسەر پیرۆزترین پێغەمبەر ، گەورەو سەروەرمان موحەممەدی دەستپاك و ڕاستگۆ و لەسەر یارو هاوەڵ و خانەوا دەکەی بێت .

Read more...

Images

Share this App

Also from Pshtiwan barznjy - پشتیوان به‌رزنجی

١٠٠٠ ووتەى ئیمامى عەلى 1.0 Apk

١٠٠٠ ووتەى ئیمامى عەلى

Category: Books & Reference
Free
Download Apk
بالولی حەکیم 1.0 Apk

بالولی حەکیم

Category: Communication
Free
Download Apk
١٠٠٠ سوننەت 1.1 Apk

١٠٠٠ سوننەت

Category: Books & Reference
Free
Download Apk
About Privacy Policy Feedback Report a policy violation