پشکنین و شیکاری نەخۆشییەکان 1.0 Apk

پشکنین و شیکاری نەخۆشییەکان 1.0 icon
Category: Medical
Requires: Android 4.1 and up
Curent version: 1.0
Updated: 05.01.2021
Price: Free
Size: 33.86 Mb
Download: 37

Rate saved, Thank!

5 (1 votes)

Description of پشکنین و شیکاری نەخۆشییەکان

بە ناوى خواى گەورە و ميهرەبان

سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵادەست کە هاوکار و پشتیوانم بوو لە ئامادەکردنی ئەم ئەپڵیکەیشنە ، ئەم ئەپڵیکەیشنە بەرهەم و ڕەنج و ماندوبوون و شەونخونی چەند مانگێکی منە کە هەوڵم داوە لە ڕێیەوە زانستی تاقیگە و پشکنین و شیکاری نەخۆشیەکان بە تاکی کورد و خوێندکاران و دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان ئاشنا بکەم ، لەم ئەپڵیکەیشنەدا باسی ( 171 ) پشکنینم کردووە بە وردی لە سەرجەم بەشەکانی ( هیماتۆلۆجی ، پاراسایتۆلۆجی ، سیرۆلۆجی ، بایۆکیمیستری ، بەکترۆڵۆجی ، ئه‌نده‌وكرۆنۆلۆجی ، ئاوتۆيمونيتى ، هتد .. ) کە بە وردی باس لە ( چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکان ، ڕێگاکانی ئەنجامدانی پشکنینەکان ، ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکان ، هۆکاری کەم بوون و زیاد بوونی ئەنجامی پشکنینەکان ، بە چ نمونەیەک پشکنینەکان دەکرێن ، هۆکارەکانی توشبوونیان ، نیشانەکانیان ، هتد .. ) کراوە ، هەروەها وێنەی ( 236 ) سڵایدی میز و پیسایی و چەند سڵایدێکی تری تێدایە کە بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و جوان سڵایدەکان دیارن ، وە لەم ئەپڵیکەیشنەکەدا ( 31 ) زانیاری لە بارەی ئامێرەکانی تاقیگە و تێبینی گرنگ و پێویستی تێدایە ، ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنها بۆ خوێندکاران و دەرچووانی شیکاری نەخۆشیەکان نەنوسراوە بەڵکو سەرجەم خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێژ و بەشە پزیشکیەکان دەتوانن سودی تەواو لەم ئەپڵیکەیشنە وەربگرن و لێوەی فێربن ، لە کۆتاییدا هیوادارم بەم ئەپڵیکەیشنە مشتێک زانیاریم زیاد کردبێت بۆ سەر خەرمانی زانستی پزیشکی کوردی ، ڕێز و خۆشەویستیم قبوڵ کەن و لە دوعای خێر بێبەشم مەکەن.

( ئامادەکردن و کۆکردنەوەی : کامەران یوسف ( کامۆ هەورامی

زۆر سوپاسی کاک هێدی غەریب و خاتوو دەلیا حمە صالح و خاتوو دییە ڕێبوار دەکەم کە هاوکار و یارمەتی دەرم بوون لە ئامادەکردن و کۆکردنەوە و پێداچوونەوەی پشکنینەکان.

هەروەها زۆر سوپاسی کاک ( احمد عبدالله ) دەکەم کە هەستا بە درووستکردنی ئەم ئەپڵیکەیشنە بێ بەرامبەر.

لە ئامادەکردنی پشکنین و بابەتەکانی ناو ئەم ئەپڵیکەیشنە سوودم لە چەندین سەرچاوەی کوردی و بیانی وەرگرتووە، سوپاسی سەرجەمیان دەکەم، لەبەر زۆری ناوەکانیان نەمتوانی ناوەکانیان بنووسم.

هیچ دانراو و درووستکراوی مرۆڤێک بێ هەڵەو کەم و کورتی نییە، بۆیە لە هەر هەڵەو کەم و کورتییەکمان ببوورن کە لە پشکنینەکان و بابەتەکانی ناو ئەم ئەپڵیشکەیشنە هەبێت.

Read more...

Images

Share this App

Also from M B Apps

نۆڕینگە ￾㌀⸀㄀⸀㄀ Apk

نۆڕینگە

Category: Medical
Free
Download Apk
About Privacy Policy Feedback Report a policy violation